کوردپرێس: میری ئێزیدیانی عێراق و جیهان له‌نامه‌یێكدا كه ئاراسته‌ی ئایەتوڵڵا سیستانی-ی كردووه رایگه‌یاندووه، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای رۆحانی ئیزیدی و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئێزیدیانی عێراق و جیهانه‌وه، له‌خودا داواكارین شیفای به‌په‌له‌تان بۆ بنێرێت و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌تان بۆ ده‌خوازین".
سه‌عید به‌گ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته ڕوو، ئایەتوڵڵا سیستانی پێگه‌یێكی گه‌وره‌ی له‌ناو ئێزیدیانی جیهان هه‌یه و رۆڵی گه‌وره‌ی له دۆسیه‌ی ئێزیدیه‌كان بینیوه به‌تایبه‌ت له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆرستانی داعش".
هاوكات ئایەتوڵڵا سیستانیی به‌پیاوی ئاشتی و خۆشه‌ویستیی هه‌مووان وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: پیاوێكی ئاشتیخوازی خۆشه‌ویسته له‌لای هه‌مووان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment