تەرمی قوربانییەكانی دەریاچەی ئیجە دەگەڕێنرێتەوە هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێكخراوی لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، تەرمی ئەو قوربانییانەی لەدەریای ئیجە خنكان لە لایەن دەزگای لووتکە دەگەڕێندرێتەوە.

کوردپرێس:

ئاری جەلال، سەرۆكی رێكخراوی لووتكە، بۆ كاورباری ئاوارە‌و پەنابەران وتی: زۆرێك لەكاروبارە یاساییەكانی ڕووداوەكەی 11/1/2020 تەواوكراوە و شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگاكەمان لەپاش بەدواداچوونێكی چەند ڕۆژی، بەهاوكاری پۆلیسی كەناراوەكان ‌و پزیشكی دادی یەنەنەو بەهەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لەیۆنان، كارەكانی ئەنجامداوە.

هەروەها وتیشی: لەڕووداوی ژێرئاوكەوتنی یەختەكە لەنزیك دورگەی پاكسۆس ژمارەی ئەو كەیسانەی لەدەزگای لوتكە تۆماركراون بریتییە لە ۲۱ كەیس.

لەبارەی گێڕانەوەی تەرمەكان روونیكردەوە دوای تەواوكردنی مامەڵە یاساییەكانیان، دەزگای لوتكە تەرمەكانیان دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان.

لەبارەی ئەوەی كێ‌ هاوكاربووە لەگێڕانەوەی تەرمەكان، ئاری وتی: تێچووی گەڕاندنەوەی تەرمەكان لەلایەن لاهور شێخ جەنگی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی نیشتمانی دابین كراوە و بەڵێنیشیان داوە هاوكار و هەماهەنگ بن لەگەڵمان بۆ دیاریكردنی چارەنووسی بێسەروشوێن بووان.

هەفتەی رابردوو لەدەریاچەی ئیجەو لەرێگەی چوون بۆ هەندەران بەلەمێكی كۆچەران ژێرئاو كەوت‌و بەهۆیەوە چەندین كەس بوونە قوربانی، كە ژمارەیەك لەو كۆچەرانە خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون.

News Code 97273

Your Comment

You are replying to: .
captcha