بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەبارەى کوشتنی زەردەشت شنگالی، فەرماندەی گشتی یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال لەلایەن تورکیاوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "شەهیدكردنی فەرماندە زەردەشت شنگالی هەوڵدانە بۆ سڕینەوەی ئێزیدییەكان".
مەزڵووم كۆبانی ئاماژەى بەوەش کردووە، ئەو كردەوەیە بەئامانج گرتنی ئەو پاڵەوانانەیە كە لە هەموو شوێنێک دژ بە رێكخراوی تێرۆریستیی داعش جەنگاون، جەختیشی کردەوە کە زەردەشت شنگالی رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی داعش، ئەوەش بووەتە هۆی بێزاریی توركیا".
کۆبانى باسى لەوەش کردووە، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی ئێزدییەكان و یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال و كەسوكاری زەردەشت شنگالی دەكەن.
رۆژى چوارشەممە، فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیا بۆردوومانى كۆمهڵگهی دوگرێ له ناحیهی سنونێی سهر بهقهزای شنگال کرد و بەهۆیەوە زهردهشت شنگالی، فهرماندهی یهبهشه و ژمارەیێک شەڕڤان کوژران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment