کوردپرێس: لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و ئەگەركانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گرژیی و ئاڵۆزییەكان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دا.
هەر لەو دیدارەدا كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراقی بەلاوە گرنگە و خوازیاری بەردەوامیدانە بە جەنگی دژی داعش لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان و هێزەكانی عێراقی بە تایبەت هێزەكانی هەرێمی كوردستان.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی هەڕەشەی تیرۆریستان و مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش لە عێراق تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment