کوردپرێس:
له كۆبوونه‌وه‌یێكدا ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 15ی کانوونی دووهەمی 2020 له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته سه‌ردانی شاندی قه‌ته‌ر بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختى له كارى هه‌موو لایێک بۆ پاراستنی ناوچه‌كه كرده‌وه، كه هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی داعشى له‌سه‌ر ماوه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند، ئه‌وان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له ئاسایی­كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌تایبه‌تی كه له پێگه‌یێكدایه ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ خاوكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن له بواره جیاوازه‌كاندا.
تاوتوێكردنی هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ ئاسایی­كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و هاتنی تیمێكی ته‌كنیكی قه‌ته‌ری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌مباره‌یه‌وه، دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و چۆنییه‌تیی هاوكاری­كردنیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
Your Comment