کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 24ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 14ی کانوونی دووهەمی 2020، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری دایه هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و جه‌ختی كرده‌وه، "له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی نا به‌جێ یانیش نیازخراپی به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، وه‌ڵامێكی توندی هاوشێوه و گونجاویان بۆ رێكاره‌كانی ئه‌ورووپا ده‌بێت".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا هاتووه، "په‌نابردنی وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ په‌ره‌پێدان به ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، هه‌نگاوێكی هه‌ڵچوونه و له لاوازیی خۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌لاڕێدابردنی رێككه‌وتنه‌كه بده‌ن، پێویسته به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانیش بگرن".
وه‌زاره‌تی دەرەوەی ئێران دووپاتی كرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه وه‌ك پێشان به شێوه‌یێكی بونیادنه‌رانه و نیازپاكی پارێزگاری له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكات و پشتگیرییش له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییێک ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه له‌بار نه‌چێت".
وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی: "دوای زیاتر له ساڵێك، هیچ هه‌نگاوێكی هه‌ستپێكراو و راسته‌قینه له وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌دی نه‌كراوه، كه پابه‌ندبوونیان به رێككه‌وتنه‌كه پشتڕاست بكاته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵێنیان له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی هاوبه‌شی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا به ئێرانیان دابوو".
شایانی باسە ئەمڕۆ سێشەمە 24ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 14ی کانوونی دووهەمی 2020 سێ وڵاتی ئەورووپیی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا) لە بەیانێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند مکانیزمی ماشە بەرانبەر بە ئێران کارا دەکەنەوە.
میکانیزمی ماشە بریتییە لەوەی، ئەگەر لە قۆناغێکدا یەک لە ئەندامانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران ناکۆک بوون لە سەر دەقی ڕێککەوتنەکە ئەوا دیکەی ئەندامان هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ چارەکردنی ناکۆکییەکە بەڵام ئەگەر لە توانای ئەنداماندا نەبوو ناکۆکییەکە چارە بکەن ئەوا بە هاوبەشی سکاڵا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەرز دەکەنەوە.
بەو پێیەش ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی یەک مانگ دەرفەت دادەنێت بۆ ئەوەی ناکۆکییەکە لە نێو ئەندامانی ڕێککەوتنەکەدا یەکلا بێتەوە. ئەگەر پاش یەک مانگ هیچ ڕێککەوتنێک نەهاتە ئاراوە ئەوا بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سزا ئابووری و سەربازییەکان دەگەڕێندرێتەوە سەر ئێران و دۆخەکە دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی پێش واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ناسراو بە "بەرجام".
خاڵی تێبینی ئەوەیە کە لە ڕێککەوتنی واژۆکراودا وڵاتی هاوپەیمانی ئێران واتا ڕووسیا بەشدارە و کاراکردنەوە مکانیزمی ماشە پێویستی بە کۆدەنگیی ئەندامان دەبێت و ئەگەر تەنانەت یەک ئەندامیش ناڕەزا بێت دیکەی ئەندامان ناتوانن ئەو مکانیزمە کارا بکەنەوە.
Your Comment