کوردپرێس:
موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەنراوێکدا داوای خۆپیشاندانێکی یەک ملوێن کەسی بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەکات و ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئێستادا ئاسمان و زەوی و سەروەریی عێراق لەلایەن هێزە "داگیرکارەکانەوە" پێشێلکراوە و ئەو دەخوازێت شۆڕشێکی عێراقی بەرپا بکات کە نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی بێت.
سەدر لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ڕوونیشی کردووەتەوە، داوا لەلایەنگرانی دەکات خۆپیشاندانی ملیۆنیی ئاشتیخوازنە بەرامبەر "بوونی ئەمریکا و پێشێلکارییەکانی" بەرپا بکەن.
سەدر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، داوا دەکات هەموان لە پێناوی عێراقدا یەک بگرن، دەشڵێت "ئێمە کڕنوش بۆ خۆبەگەورەزانیی جیهان نابەین، بەڵکوو تەنها کڕنوش بۆ خوا دەبەین".
لە ڕاگەیەنراوەکەی ڕابەری ڕەوتی سەدردا ئەوەش هاتووە، "لەسەر ئێمەیە لەمەودا لە پێناوی پاراستنی سەروەریی عێراق و گەلەکەی، بەگژداچوونەوەی جەماوەری و سیاسی و پەرلەمانی ئەنجام بدەین".
Your Comment