کوردپرێس:
رۆژی سێشەممە رێكەوتی 14/1/2020، ئەنجومەنی سەركردایەتیی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای كۆنگرەی چوارەم ئەنجام دا، كۆبوونەوەكە بەسەرۆكایەتیی مستەفا چاوڕەش وەك بەتەمەنترین ئەندامی سەركردایەتی بەڕێوە چوو.
سەرەتای دەستپێكی كۆبوونەوەكە ساتێك وەستان بوو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ,هەروەها كۆبوونەوە سلاوی نارد بۆ گیانی رابەری گەورەی گەلەكەمان جەنابی مام جەلال.هەروەها كۆبوونەوەكە گفتوگۆی تێر و تەسەلی كرد لەبارەی تەواوكردنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەم كە بە ئەنجومەنی سەركردایەتیی گشتی راسپاردووە .لە كۆتاییدا كۆبوونەوەكە چەند بڕیارێكی دا بۆ رایی كردنی كارەكانی:
1_ دانانی لیژنەیێک بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ,بەپێی بڕیار و راسپاردەكانی ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی .
2_ بڕیار درا تەواوی دامەزراوە و ئۆرگانەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوام بن لە كاری ئاسایی رۆژانەی خۆیان تا ئەوكاتەی پەیكەری تازەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتیی گشتییەوە رێك دەخرێتەوە .
3_ بڕیار درا یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەكراوەیی بهێلدرێتەوە تا پەسند كردنی پەیڕەوی ناوخۆ .
Your Comment