کوردپرێس: سەبارەت بەو رووداوە ئەمنیەكانی درەنگانی شەوی رابردوو لە عێراق، شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردوەتەوە، چەكدارانی داعش هێرشیان كردوەتە سەر خاڵێكی سنووری لە ناوچەی "هبار" لە باشووری دەروازەی وەلید لەسەر سنووری سووریا.
روونیش كراوەتەوە، بەهۆی هێرشەكەوە 3 ئەندامی ئەو فەوجە برینداربوون، دواتر چەكدارەكان بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتون.
لەلایێكی دیكەوە سەرچاوەكانی هەواڵ لەزاری چەند سەرچاوەیێكی ئەمنیەوە بڵاویانكردوەتەوە، ژمارەیێک كەسی نەناسراو ئێوارەی رۆژی دووشەممە 3 نارنجۆكی دەستییان هەڵداوەتەوە بارەگای فەوجی ئەركە تایبەتەكانەوە لە پارێزگای زیقار، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتوەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment