٢٦ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٤:٢٥
وه‌زیری هه‌ره‌وه‌ز دێته‌ کوردستان

به‌شی کوردستان- عه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری هه‌ره‌وه‌ز، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی پارێزگای کوردستان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانانی به‌ردی بناغه‌یی و سه‌ردان کردنی چه‌ند پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانکاری و خزمه‌تگوزاری له‌ به‌رنامه‌کانی وه‌زیری هه‌روه‌ز، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ کوردستان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها به‌رزڕاگرتنی یادی شه‌هیدان، به‌شداری له‌ کارگرووپی پسپۆڕیی هه‌لی کاری پارێزگا، سه‌ردان کردنی ده‌رمانگه‌ی ته‌ئمین ئیجتماعی و ناوچه‌ تایبه‌ته‌ ئابوورییه‌کانی بانه‌ و به‌شداری له‌ ئه‌نجومه‌نی ئیداریی شاری بانه، به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌یی کانگای زێڕ و...‌ له‌ به‌رنامه‌کانی سه‌فه‌ری عه‌لی ڕه‌بیعی بۆ کوردستان ده‌بێت.

له‌و سه‌فه‌ره‌دا جێگرانی هه‌لی کار و کارخولقاندن، کاروباری په‌رله‌مان و پارێزگاکان، سه‌رۆکی ڕێکخراوی خۆش­بژێوی و نوێنه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ په‌رله‌مان، وه‌زیری هه‌ره‌وه‌ز، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی هاوڕایی ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ئیداره‌ی گشتیی هه‌ره‌وه‌ز، کار و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پارێزگای کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9723

Your Comment

You are replying to: .
captcha