کوردپرێس:
كه‌ناڵی NBCی ئه‌مریكی له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا CIA هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بووه بۆ تیرۆرکردنی سەردار سوله‌یمانی و ئوپەراسیۆنەکەش لە قەتەرەوە فەرماندەیی کراوە. جگه له‌وه‌ش له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقه‌وه زانیاری دراوه‌ته ئه‌مریكییه‌كان له‌باره‌ی كات و شێوازی فڕینی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی شەهید سوله‌یمانی تێیدا بووه.
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت "له ئه‌مریكاوه به‌رپرسه باڵاكان له‌ڕێگه‌ی شاشه‌ی گه‌وره‌وه ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆرکردنی قاسم سوله‌یمانییان بینیوه، بۆ نمونه جینا هاسبل، به‌ڕێوه‌بری سی ئای ئه‌ی له‌باره‌گای ئاژانسه‌كه‌ی له ویلایه‌تی ڤێرجینیا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بینیوه، هاوكات مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌مریكا تیرۆرەکەی بینیوه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌نێو كۆشكی سپی شاشه‌ی گه‌وره بۆ بینینی ئه‌و كاره دانراوه، دۆناڵد تره‌مپ-یش له ڕێستۆرانتێكی فلۆریدا ئەو ئوپەراسیۆنەی بینیوه".
ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مریكییه باس له‌وه‌ش ده‌كات، سێ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه هەر یەکەو هه‌ڵگری 4 مووشه‌كی "هێڵفایه‌ر" بوون، له‌بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ره‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه هه‌ڵفڕیوون.
له لایێكی دیكه‌وه كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد، دوو ده‌قیقه پاش تیرۆرکردنی سەردار سوله‌یمانی، ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستیان به‌و زانیاری و نهێنییانه گه‌یشتووه كه به قاسم سوله‌یمانی بووه، ئه‌ویش پاش گه‌یشتنه سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی و جیاكردنه‌وه‌ی ته‌رمه سووتاوه‌كه له به‌ڵگه‌نامه‌كان.
Your Comment