بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەیڤید شینکەر دەستیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک لە ڕۆژی 9ی جانیڤێری 2020 بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ناوچەیە لەوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەی کورد؛ کۆ بوویەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەمبارەیەوە بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و ئامانجی ئەم سەردانەی بەرپرسە ئەمەریکییەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و ئیمارات بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە شینکەر ئیدیعای کردووە کە ئەمەریکا بەڵێنی داوە بە دابەزاندنی گرژییەکان و شەڕی ناوێت.
بەیاننامەکە دەشڵێت دەیڤید شینکەر بە بەرپرسانی عێراقی و کوردی وتووە کە ئامانجی ئامادەبوونی هاوپەیمانان لە عێراق تەنها شەڕی داعشە و درێژە بەم ڕووبەڕووبوونەوەیە دەدات.
بەرپرسانی ئەمەریکی باسی خۆپیشاندانەکانی عێراقیان کردووە و سوپاسی عێراقییەکان و کورد و ئیماراتی کردووە بە بۆنەی پشتگیری کرنیان لە ئەمەریکا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment