کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی هەینی 10ی کانوونی دووهەمی 2020، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکانی سووریا، خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا، له‌گه‌ڵ جه‌یمس جیفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، كۆ بووەوه.
لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا نووسراوە: "ئاكار بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی سووریا پێشوازیی له هەریەک لەباڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره ده‌یڤید ساتەرفیڵد و جه‌یمس جیفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پرسه ئه‌منییه‌كان و ره‌وشی سووریا كراوە و تورکیا باری سەرنجی خۆی لەهەمبەر سوریا پێشکەشی نوێنەرایەتی ئەمریکا کردوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment