ئایەتوڵڵا سیستانی: خه‌ونی باوانی ئه‌م گه‌له‌ ئه‌وه‌ بووه‌ رۆڵه‌كانی خاوه‌ن بڕیاری خۆیان بن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌كان له‌ عێراق، ئایەتوڵڵا سیستانی له‌ نوێترین په‌یامیدا رایگه‌یاند، ئه‌م وڵاته‌ ده‌بێت له‌ لایه‌ن رۆڵه‌كانییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ببرێت و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بپارێزرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی هه‌ینی (10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، "ئه‌حمه‌د سافی" وتاربێژی حوسێنییه‌ی نه‌جه‌ف، په‌یامی "ئایەتوڵڵا سیستانی" گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی به‌شێك له‌ شیعه‌كانی عێراقی خوێنده‌وه‌.

پوخته‌ی په‌یامه‌كه‌:

له‌ كاتی ته‌نگانه‌ و ناخۆشیدا پێویستمان به‌ هاوكاری و به‌یه‌كه‌وه‌ بوون هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌كرێت هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له‌ به‌شێكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌كانی چاوپۆشی بكات له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتییدا.

مامه‌ڵه‌كردن به‌ شێوازی براوه‌ و دۆڕاو له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی ئه‌سته‌م كردووه‌. ره‌نگه‌ هه‌مووان لێی زیانمه‌ند بن. زیانمه‌ندی گه‌وره‌ش وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بێت.

ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو روویاندا، ده‌ستدرێژی مه‌ترسیدار و پێشێلكاری دووباره‌ی سه‌روه‌ری عێراق بوون، كه‌ ئه‌نجامی لاوازی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌ له‌ پاراستنی وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌و ده‌ستدرێژی و پێشێلكاریانه‌.

پێویسته‌ هه‌مووان هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی نیشتمانی بكه‌ن. وه‌ڵامی داواكاری چاكسازی بده‌نه‌وه.

خه‌ڵك زۆری له‌ شه‌ڕ و شۆڕ و ئازار و مه‌ینه‌تی چه‌شتووه‌. ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به‌ تێگه‌یشتنێكی یه‌كانگیر بۆ داهاتووی ئه‌م وڵاته‌ له‌ده‌ست مه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ خه‌ونی باوانی ئه‌م گه‌له‌ بووه‌، كه‌ رۆڵه‌كانیان تا ئه‌مڕۆ نه‌یانهێناوه‌ته‌دی، ئه‌ویش ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ له‌ عێراقدا خۆیان فه‌رمانڕه‌وا بن و بیانییه‌كان رۆڵیان له‌ بڕیاره‌كانیان نه‌بێت. فه‌رمانڕه‌وایی پشت به‌ ئیراده‌ی گه‌ل ببه‌ستێت. حوكمێكی سه‌رڕاستانه‌ بكرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت. ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌ بۆ خه‌ڵك بڕه‌خسێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 97196

Your Comment

You are replying to: .
captcha