کوردپرێس:
نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق بڵاوی كردەوە، لە پەیوەندییێكی تەلەفونیدا لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە لە چوارچێوەی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ كشانەوەی هێزە بیانیەكان، ئامادەكارییەكانیان بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق دەست پێبكەن.
هاوكات عادل عەبدولمەهدی سەركۆنەی ئەو هێرشانەشی كردووە كە لە ئەنبار و بەغدا كرانە سەر هێزەكانی ئەمریكا و بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق ناویبردوون و باسی لەوە كردووە، كە بەغدا هەوڵی تەواو دەدات بۆ ئەوەی عێراق نەبێتە گۆڕەپانی شەڕی وڵاتان.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لە رێزگرتنی وڵاتەكەی لەسەروەری عێراق كردۆتەوە و پەرۆشی واشنتۆنی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دوولایەنە خستوەتەڕوو.
شایانی باسە لە بەرامبەر شەهیدکرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس، رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئێران چەند موشەكێكی ئاراستەی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ئەنبار و هەولێر كرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment