نێچیرڤان بارزانی جەخت لە دانبەخۆداگرتن بۆ سەقامگیریی ناوچەکە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە دەیڤید شینکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک و شاندێکی یاوەری کرد.

کوردپرێس: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە دانبەخۆداگرتن و چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنى ئارامى و سەقامگیرى لە عێراق و ناوچەکە کرد.

لەو دیدارەدا هەردوولا گرژییەکان و دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سه‌ر پەیوەندییەکان و دیالۆگى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەی بە هاوکاریى و پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى.

پرۆسەى سیاسى لە عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى داهاتووى حکوومەتى فیدراڵ، خۆپیشاندانەکان و داواکاریى خۆپیشاندارانى عێراق، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەمریکا و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97190

Your Comment

You are replying to: .
captcha