کوردپرێس: پەیوەندییەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانییەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی بەغدای کردبوو و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئه‌و په‌یامه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت بیگه‌یێنێت ئه‌وه‌یه، عێراق به‌ته‌نیا نییه و پێكه‌وه ئه‌م رۆژگاره سه‌ختانه تێده‌په‌ڕێنین. له راستیدا تیرۆری ژه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و كه‌سه یاوهرهكانیان، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی پێش و پاش رووداوه‌كه بووه هۆكاری هه‌ڵكشانی زۆری گرژییه‌كان، به‌تایبه‌تیش له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران".
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە جەختکردنەوە لەوەی ئێمه وه‌ک توركیا هه‌رگیز نامانه‌وێ عێراق ببێته گۆڕه‌پانی به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه، گوتی: "عێراق كێشه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ک رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی تیرۆری. له‌كاتێكدا ته‌حه‌ددای گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مه بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی، ناكرێ دووباره بكه‌وێته‌وە ژێر كاریگه‌ری ناكۆكی و ململانێی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment