چاوشئۆغڵو پەیوەندیی بە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانییەوە دەکات

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و رایگەیاندووە، تورکیا لە رۆژە سەختەکاندا پشتیوانی عێراق بووە و لەو پشتیوانییە بەردەوام دەبێت.

کوردپرێس: پەیوەندییەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانییەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی بەغدای کردبوو و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا چاوشئۆغڵو گوتی: "ئه‌و په‌یامه‌ی توركیا ده‌یه‌وێت بیگه‌یێنێت ئه‌وه‌یه‌، عێراق به‌ته‌نیا نییه‌ و پێكه‌وه‌ ئه‌م رۆژگاره‌ سه‌ختانه‌ تێده‌په‌ڕێنین. له‌ راستیدا تیرۆری ژه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و كه‌سه‌ یاوه‌ره‌كانیان، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی پێش و پاش رووداوه‌كه‌ بووه‌ هۆكاری هه‌ڵكشانی زۆری گرژییه‌كان، به‌تایبه‌تیش له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران".

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە جەختکردنەوە لەوەی ئێمه‌ وه‌ک توركیا هه‌رگیز نامانه‌وێ عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كان و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌، گوتی: "عێراق كێشه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ وه‌ک رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی تیرۆری. له‌كاتێكدا ته‌حه‌ددای گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مه‌ بۆ به‌دیهێنانی ‌سه‌قامگیری و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی، ناكرێ دووباره‌ بكه‌وێته‌وە ژێر كاریگه‌ری ناكۆكی و ململانێی هێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97189

Your Comment

You are replying to: .
captcha