وەزیری دەرەوەی تورکیا پاش کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدولمەهدی: هاوکاریی و پشتگیرییەکانمان بۆ گەلی عێراق بەردەوام دەبێت

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقدا کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق لەبارەی دیدارەکەی تویتێکی بڵاو کردەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە: "لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتم کە هاوکاریی و پشتگیرییەکانمان بۆ گەلی عێراق بەردەوام دەبێت، کە لە ئێستادا بە بارودۆخێکی قورسدا تێدەپەڕن، ئێمە لەڕێگەی ئەم هەنگاوەوە هەوڵدەدەین گرژی و ئاڵۆزییەکانی عێراق کەم بکەینەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97186

Your Comment

You are replying to: .
captcha