کوردپرێس: لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە تاوتوێ کرا. یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی پابەندە بە عێراق و هەرێمی کوردستان و خوازیاری ئەوەیە پڕۆسەی سیاسیی عێراق بکەوێتە سەر ڕێگەیێکی دروست و سەقامگیری بگەڕێتەوە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا مەسعوود بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر ڕۆڵی گرنگی هاوپەیمانان لە یەکلایی کردنەوەی شەڕی تیرۆر و هۆشداریی ئەوەیشی دا کە نەمانی هێزی هاوپەیمانان لە ناوچەکەدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە جارێکی تر تیرۆر لەژێر ناوی جۆراوجۆر بەهێز ببێتەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و هەنگاو و ڕێگەچارەکان بۆ چاککردنەوەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بەجێگەیاندنی داواکارییەکانی خۆپێشاندەرانی پارێزگاکانی ناوەند و باشووری عێراق تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment