٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٠:٢٨
وەزیری دەرەوەی توركیا دەگاتە بەغدا

بەشی تورکیا- بە مەبەستی کەم کردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات.

کوردپرێس:

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشكرای كرد بڕیارە ڕۆژی پێنجشەمە 9ی کانوونی دووهەمی 2020، وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی بەغدا بكات و ئەوەش خراوەتە ڕوو كە سەردانەكەی "لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە دیپلۆماتییەکاندایە، بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران".

بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نووسیویەتی: "لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە دیپلۆماتییەکاندا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، سبەی پێنجشەممە، مەولود چاوشئۆغڵو سەردانی عێراق دەکات".

ئاماژە بەوەش کراوە، کە مەولوود چاوشئۆغڵو لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق کە یەک رۆژ دەخایەنێت بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێشهاتەکانی هەرێمی و پرسە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە دوای تیرۆری سەردار سولەیمانی و بۆردومانكردنی ئەمەریكا و ئێران لەسەر خاكی عێراق، دۆخی ناوچەكە بە قۆناخێكی ھەستیاردا تێدەپەڕێت.

News Code 97182

Your Comment

You are replying to: .
captcha