کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 8ی کانوونی دووهەمی 2020 پاش هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، بهرههم ساڵح، سهرۆك کۆماری عێراق له راگهیهندراوێکدا داوای کردووە عێراق نەخرێتە ناو شەڕێکی نەخوازراوەوە و وتوویەتی: "پێشێلکاریی بەردەوامی سەروەریی خاکی عێراق و کردنی بەشوێنی یەکلایی­کردنەوەی ململانێکان ڕەت دەکەینەوە".
سەرۆک کۆماری عێراق داوا له لایهنهكان دهكات، شەڕ لە عێراق دوور بخرێتەوە و عێراقییەکان نەخزێنرێنە ناو شەڕێکی ناوچەیی و جیهانییەوە.
لهبارهی مانهوهی هێزهكانی هاوپهیمانی نێودەوڵەتی باسی لهوه كردووه، "هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە گوێرەی رێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هاتوونەتە عێراق و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵیان و چارەنووسیان بابەتێکە پەیوەندیی بە حکوومەت و پەرلەمانی عێراقەوە هەیە".
Your Comment