کوردپرێس: جەمال کەربولی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەبارەی پەیامەکەی دوێنێ شەوی بارزانییەوە نووسیویەتی ئەوەی پەیامەکەی بارزانی بخوێنێتەوە، کە تیایدا ڕەتی کردووەتەوە عێراق ڕووبەڕووی شەڕێکی بەوەکالەت بکرێتەوە، ئەو جیاوازییە لە پەیامی ئەو و پەیامی سیاسییەکانی عێراقدا دەبینێ، کە لە نێوان حاڵی پارێزگاکانی کوردستان و پارێزگاکانی عێراقدا هەیە. سەرکردایەتی پێویستی بە حیکمەت و دووربینی هەیە.
لە پەیامەکەی بارزانییدا هاتبوو "لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارودۆخێکی زۆر ترسناک لە ناوچەکە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە و لە هەموو لایەک هەست بە مەترسییەکی گەورە دەکرێت. لە حاڵەتی ئەوهایشدا پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و مەنتیق بگیرێت نەک بەدوای عاتیفە و موزایەداتی بێهوودە بین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment