کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یێكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ڕۆژی سێشه‌ممه 7ی کانوونی دووهەمی 2019، جینس ستۆلتینبریج سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) په‌یوه‌ندیی به عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه كردووه و جه‌ختی له سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سوپای عێراق و ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌گرنگه‌وه باسی له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ كردووه، هاوكات، هه‌ڵوێستی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقیش له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هیزه بیانیه‌كان و بریاری كشانه‌وه‌یان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی عێراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی خستوه‌ته‌ڕو.
له به‌رامبه‌ریشدا سكرتێری گشتیی ناتۆ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و ناتۆ كردوه‌ته‌وه، ڕاشیگه‌یاندوه، "ناتۆ ده‌یه‌وێت پشتیوانی و هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ڕووی ڕاهێنانه‌وه بكات بۆ ڕووبەڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر".
هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر دواین پێشهاته ئه‌منیه‌كان و هه‌وڵی لاینه‌كان بۆ جێگیركردنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه كردووه.
پێشتر، هاوپه‌یمانیی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) به‌هۆی تێچوونی سه‌قامگیریی عێراقه‌وه سه‌رجه‌م كار و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی له ڕووی ڕاهێنانی سه‌ربازییه‌وه به‌هێزه‌كانی عێراق ڕاگه‌یاند.
Your Comment