پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات ئەڵمانیا بەردەوامی بە مەشقپێکردنی پێشمەرگە بدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ پۆڵ پراگاگنا، سەرۆکی گروپی هەرێمی لەوەرساکسۆنیی ئەڵمانی و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە و داوای لێکردن لەڕێگەی پەیوەندییەکانی خۆیانەوە هەوڵبدەن ئەڵمانیا بەردەوامی بە مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بدات.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ پۆڵ پراگاگنا، سەرۆکی گرووپی هەرێمی لەوەرساکسۆنیی ئەڵمانی و شاندێکی یاوەری کۆبووەتەوە و لەبارەی بۆ بنیادنانی رێکخراوێک بۆ پرسی داکۆکی کردن له‌ مافەکانی مرۆڤ و هاوکاری کردنی ئەو ئاوارانەی کە پەنایان هێناوەتەبەر هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کردووە.

هێمن هەورامی ئاماژەی بەوەکردوە، داوای لەشاندی میوان کرد کە لەڕێگەی پەیوەندییەکانی خۆیانەوە هەوڵ بدەن وڵاتی ئەڵمانیا بەردەوامی بە مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بدات، چوونکە لە ئێستادا مەترسی و جموجۆڵەکانی داعش رووی لەزیادبونە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97149

Your Comment

You are replying to: .
captcha