به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسن سه‌عدوون نوێنه‌رێکی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط"ی وتوووه: ئێمه پێشوازی له هه‌موو داخوازییێک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ده‌که‌ین.
ناوبراو زیادی کرد: نووری مالیکی وه‌کوو سیاسه‌توانێکی عێراقی داوای کۆتایی هێنان به دۆخی قه‌یراناویی ئێستای نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و کورده‌کان و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی بڕینی شایستهدارایییهکانی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق و پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کردوووه و ئێمه‌ش پێشوازی له ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مالیکی ده‌که‌ین.
سه‌عدوون جه‌ختی کردۆته‌وه: ئه‌و داوایه‌ی مالیکی له هه‌لومه‌رجێکدا باس کراوه که هاووڵاتییانی کوردستان له دۆخێکی دژواردان و ئێستا له هه‌رێم خۆپیشاندان کراوه هه‌ر بۆیه‌ش له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه پێشوازی له هه‌ڵوێسته‌که‌ی مالیکی ده‌کرێت.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ڕایگهیاندوووه: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باش ده‌زانێت له 2014ه‌وه که حکوومه‌تی عه‌بادی پێک هێنراوه تا سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی گشتپرسی تاکهحیزبێک له قه‌باره سیاسییه‌کانی کوردستان که پاڵپشتیی سیاسه‌تی ناوبراوی کردوووه پارتی دیموکراتی کوردستان و مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی ئه‌و پارته بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment