سێرگی لاڤرۆڤ: هێرشەکانی ئەمریکا لەناو خاکی عێراقدا پێشێلکاری ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە

بەشی جیهان- سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند هێرشەکانی ئەمریکا لەناو خاکی عێراقدا پێشێلکاری ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ، سێرگی لافرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌په‌یوه‌ندیێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گفتوگۆیێكی تایبه‌ت به‌ بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شەهید بوونی سەردار قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسداران ئه‌نجام دا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌یاننامه‌یێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و سێرگی لاڤرۆف له‌چه‌ند خوله‌كێكی ته‌له‌فۆنیدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهان كردووه‌ له‌دوای شەهیدبوونی سەردار قاسم سوله‌یمانی".

لە بەیاننامەکەدا وەزارەتی دەروەی ئێران ڕوونیشی كردۆته‌وه‌: "له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا لاڤرۆف هاوخه‌می و دڵته‌نگی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ‌كوژانی سەردار سوله‌یمانی ده‌ربڕیوه‌ و رایگەیاندوە هێرشەکانی ئەمریکا پێشێلکاری ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97118

Your Comment

You are replying to: .
captcha