کوردپرێس: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی کانوونی دووه‌می 2020 یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان له به‌یاننامه‌یێکدا رایگه‌یاند که "رووداو و پێشهاته توند و تیژیهکانى ئه‌م دواییه‌ى به‌غدا، به‌تایبه‌ت به ئامانجگرتنى (سه‌ردار قاسم سولەیمانی و ئه‌بوو مه‌هدى موهه‌ندیس) و چه‌ند هاوکارێکیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌مریکاوه، مایه‌ى دڵته‌نگى و نیگه‌رانیى ئێمه‌یه و به په‌ره‌سه‌ندنێکى مه‌ترسیدارى ده‌بینین".
یه‌کگرتوو ده‌شڵێت: "ئه‌م رووداوه هه‌نگاوێکه به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنى په‌رچه‌کردار و ئه‌گه‌رى بهرپاربوونى جه‌نگى خوێناوى و به مه‌یدان کردنى عێراق بۆ جه‌نگێکى کاولکاری".
لە بەیاننامەکەدا باس لەمەش کراوە که وێڕاى ئه‌وه‌ى "بۆ ئه‌و دوو به‌رێزه و قوربانیه‌کانى تر له خوداى په‌روه‌ردگار داواى ره‌حمه‌ت و لێ خۆشبوون ئه‌که‌ین و بۆ برینداره‌کان داواى شیفا ده‌که‌ین .. ده‌خوازین سنوورێک بۆ ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه ترسناکه و ده‌ستێوه‌ردان و به‌زاندنى سه‌روه‌رى وڵاته دابنرێ و عێراق نه‌کرێته گۆڕه‌پانى جه‌نگى وڵاتان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment