بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند لە رۆژانی 27ی مانگی پێشوو تا 1ی ئەم مانگە، 167 هەزار گەشتیار بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشی زۆری گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراق بووە، کە ڕێژەکەیان زیاتر لە 78% بوو، ژمارەی گەشتیاران زیادی کردوە و 17 هەزار گەشتیار لە سەری ساڵی پار زیاتر بووە.
لە هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی جیهان چەندین بۆنە لە شەوی سەری ساڵدا بەڕێوە چوون، لە زۆربەی هۆتێل و مۆتێڵەکان ئاهەنگ سازکران و چەندین هونەرمەندی بیانی و کوردستانی بانگهێشت کران.
لەبارەی ژمارەی گەشتیاران بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان نادر رۆستی دەڵێت: "گەشتیارانی ناو شارەکانی هەرێم هەژمار نەکراون، بەڵکوو تەنیا ئەوانەی لە دەروازە و بازگەکان و فڕۆکەخانەکان هاتوونەتە هەرێم هەژمار کراون".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment