ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی شاری مه‌ریوان وه‌کوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارێزگاکان هه‌ڵده‌بژێردرێت

به‌شی ئێران/ کوردی- هه‌ڵاڵه‌ ئه‌مینی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری مه‌ریوان له‌ دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی باڵای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا وه‌کوو ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌ڵبژێردرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای پارێزگاکان که‌ له‌ جێگرایه‌تیی ئاوه‌دانکاریی ئیداره‌ی پارێزگاری شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ چوو یووسف ئه‌سه‌دی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری سنه‌ و هه‌ڵاڵه‌ ئه‌مینی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاری مه‌ریوان وه‌کوو دوو ئه‌ندامی باڵای ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردران.
شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ هه‌ڵاڵه‌ ئه‌مینی تاکه‌ خانمی نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانه‌ و به‌ کۆی 6 ده‌نگ وه‌کوو نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگای کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئێراندا هه‌ڵبژێردراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9711

Your Comment

You are replying to: .
captcha