کوردپرێس:
پاش ئەوەی هەواڵی تیرۆرکرانی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس پشتڕاست کرایەوە کاردانەوەکان لە ئاستێکی فراواندا پیشان درا و نەتەوەیەکگرتووەکانیش وەک هەمیشە نیگەرانیی خۆی دەربڕی و هۆشداری هەڵگیرسانی ئاگری جەنگێکی نوێی لە ناوچەکە دا.
له‌م باره‌ویه‌وه فه‌رحان حه‌ق، وته‌بێژی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: گۆتێرێس زۆر له‌و دۆخه ناهه‌مواره نیگه‌رانه كه به‌هۆی تیرۆرکرانی ژنەراڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده دیاره‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مهدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی عێراقی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتووه‌ته ئاراوه.
وته‌بێژی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: "گۆتێرێس هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كانی كه‌نداو له‌و ئاسته زیاتر نه‌بن"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دۆخی ئێستا زۆر نیگه‌رانه".
Your Comment