ئایەتوڵڵا سیستانی: هێرشە دڕندانەکەی بەغدا پێشێلكاریی سەروەریی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند ئەو هێرشەی بووە هۆی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی، پێشێلکاریی سەروەریی عێراق و پەیڕەوی دەولییە.

کوردپرێس:

نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق رایگەیاند: "تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس پێشێلكاریی سەروەریی عێراق و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانە".

عەبدولمەهدی كەربەلائی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی شیعەكانی باڵای عێراق لە وتاری نوێژی هەینیدا رایگەیاند، لە ئێستادا عێراق بە ژمارەیێک ڕووداوی مەترسیداردا تێدەپەڕێت وەكوو ڕووەداوەكانی بۆردومانكردن لە قائیم كە بووەتە هۆی گیانبەخت کردنی دەیان كەس و ڕووداوەكانی بەرەبەیانی رۆژی هەینی ئاماژەیێكی ڕوونی پێشێلكردنی سەروەریی عێراقن.

نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی باسی لەوەش كرد، "كوشتنی سەركردەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ڕووداوەكانی دیكەش بوونەتە هۆی ناڕوونیی دۆخی عێراق، داوا لە لایەنەكان دەكەن ئارامی بپارێزن و داواكارین خوای گەورە عێراق لە شەڕ و ئاژاوە بپارێزێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 97102

Your Comment

You are replying to: .
captcha