ئه‌و شه‌هیدانه‌ سیمبوڵی گه‌وره‌ بوون له‌ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ بۆنه‌ی شەهید کردنی هه‌ریه‌ک له‌ سەردار سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیسه‌وه‌ په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه‌.

کوردپرێس: له‌ سه‌ره‌تای په‌یامه‌که‌ی عەبدولمەهدی هاتووه‌: "تا ئه‌وپه‌ڕی پله‌ی ئیدانه‌کردن، ئیدانه‌ی شەهید کردنی حاجی قاسم و حاجی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی دیکه‌ی عێراقی و ئێرانی ده‌که‌م".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "ئه‌و شه‌هیدانه‌ سیمبوڵی گه‌وره‌ بوون له‌ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا".

ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: کوشتنی که‌سایه‌تییه‌کی عێراقی که‌ پۆستێکی ره‌سمی هه‌بووه‌، به‌ دوژمنکاری بۆ سه‌ر عێراق و حکوومه‌ت و گه‌له‌که‌ی هه‌ژمار ده‌کرێت.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌یدا، سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق نووسیویه‌تی: ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی پاکتاوی که‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌کان و وڵاتی دۆستی عێراق له‌ ناو خاکی عێراقدا به‌ پێشێلکارییێکی بێ پێچ و په‌نای سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر که‌رامه‌تی وڵات و پێشهاتێکی مه‌ترسیداره‌. هه‌روه‌ها پێشێلکردنێکی روونی مه‌رجه‌کانی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکایه‌ له‌ عێراق، که‌ ده‌بێت رۆڵیان ته‌نیا راهێنان و مه‌شقکردن بێت به‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی و ره‌زامه‌ندی حکوومه‌تی عێراقدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97100

Your Comment

You are replying to: .
captcha