به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه/ 5ی سه‌رماوه‌ز ئایه‌توڵڵا ئامۆلی لاریجانی به مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ناوچه بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کانی کرماشان گه‌یشته ئه‌و شاره و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارێزگای کرماشانەوە له فڕۆکه‌خانه‌ی شه‌هید ئه‌شره‌فی پێشوازیی لێ‌کرا.
ئایه‌توڵڵا ئامۆلی لاریجانی ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت له خزمه‌ت گه‌یاندن به ناوچه لێقۆماوهکان زه‌حمه‌تێکی زۆری کێشاوه و ئێستاکه ئه‌م پڕۆسه درێژه‌ی هه‌یه.
ناوبراو وتیشی: ئه‌گه‌ر بۆمان ئاشکرا بێت ڕێکخراو یان دامودهزگایێک که‌مته‌رخه‌می نواندوووه ئه‌وا له‌گه‌ڵیان مامه‌ڵه‌ی یاسایی ده‌که‌ین.
پاش ماوه‌یێکی دیکه سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی داد ده‌گاته سه‌رپێڵ زه‌هاو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment