سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی داد گه‌یشته‌ کرماشان

به‌شی ئێران- سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەمە 5ی بەفرانبار سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێران گه‌یشته‌ پارێزگای کرماشان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌/ 5ی سه‌رماوه‌ز ئایه‌توڵڵا ئامۆلی لاریجانی به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کانی کرماشان گه‌یشته‌ ئه‌و شاره‌ و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارێزگای کرماشانەوە له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی شه‌هید ئه‌شره‌فی پێشوازیی لێکرا.

ئایه‌توڵڵا ئامۆلی لاریجانی ڕای‌گه‌یاند: ده‌وڵه‌ت له‌ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ ناوچه‌ لێقۆماوه‌کان زه‌حمه‌تێکی زۆری کێشاوه‌ و ئێستاکه‌ ئه‌م پڕۆسه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

ناوبراو وتیشی: ئه‌گه‌ر بۆمان ئاشکرا بێت ڕێکخراو یان داموده‌زگایێک که‌مته‌رخه‌می نواندوووه‌ ئه‌وا له‌گه‌ڵیان مامه‌ڵه‌ی یاسایی ده‌که‌ین.

پاش ماوه‌یێکی دیکه‌ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی داد ده‌گاته‌ سه‌رپێڵ زه‌هاو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9710

Your Comment

You are replying to: .
captcha