موقتەدا سەدر: سەرەخۆشی لە خۆم و ئێران و مەرجەعی باڵای شیعەکان دەکەم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشیکردن بەبۆنەی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی، هیوای دوورکەوتنەوەی بەڵا و نەهامەتیی بۆ عێراق خواست.

کوردپرێس:

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکی تویتەریدا کاردانەوەی بە هەواڵی شەیدکرانی سەردار قاسم سولەیمانی و 9 هاوڕێی دیکەی پیشان دا.

لە پەیامەکەی موقتەدا سەدردا نووسراوە: "بە بۆنەی شەهیدکرانی حاج قاسم سولەیمان و هاوڕێکانیەوە سەرەخۆشی لە خۆم و کۆماری ئیسلامیی ئێران و مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و گەل و حکوومەتی عێراق دەکەم."

سەدر ئاواتی ئارام بوونەوەی دۆخی عێراقی خواستووە نووسیویەتی: "لە خودای پەروەردگار داواکارم مەترسی و نەهامەتی و بەڵا لە ئێمە و لە عێراق دوور بخاتەوە و داوا لە هەمووان دەکەم بە گوێرەی عەقڵ و تەگبیر بجووڵێنەوە."

لە کۆتاییدا موقتەدا سەدر داوای لە هێزەکانیشی کردووە لە ئامادەباشیی تەواودا بن.

شایانی باسە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 3ی جانیڤێریی 2019 سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا پشتڕاستی کردەوە سەرداری سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ چەند کەسێکی هاوڕێی و لەوان ئەبوو مەهدی موهەندس فەرماندە لە حەشدی شەعبیی عێراق شەهید بوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە بەیانێکی فەرمیدا بەبۆنەی شەهیدکرانی سەردار سولەیمانی و چەند کەسێکی هاوڕێیەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتییان ڕاگەیاند و نووسیشیان ڕێبازی سەردار سولەیمانی درێژەی پێدەدرێت بۆیە تاوانباران چاوەڕوانی تۆڵەیێکی قورس بن.

لای خۆیەوە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی کردنی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی و 10 کەسی هاوڕێی ڕایگەیاند: "بێگومان گەلی ئێران تۆڵەی ئەم تاوانە قورسە لە ئەمریکای تاوانکار دەکەنەوە."

News Code 97099

Your Comment

You are replying to: .
captcha