کوردستانی سووریا لە ئێستادا دیفاکتۆ-یە

بەشی سووریا- شرۆڤەکارێکی سیاسی سووری دەڵێت: حکوومەتی ناوەندیی سووریا پشت بە مادەی 170ی دەستووری هەمیشەی وڵات دەبەستێت کە باس لە ژمارەیێک ئیمتیازاتی فەرهەنگی دەکات، بەڵام بەرپرسانی کوردستانی سووریا باس لە مافی سیاسی و فەرهەنگی دەکەن کە ئەوەش بە مانای شێوازێکی دەسەڵاتدارێتیی سیاسییە و ئەم دوو تێڕوانینە زۆر جیاوازن.

بێهزاد عەمۆ شرۆڤەکاری سیاسی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای ئاماژەدان بە ڕووداوەکانی پاش هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا وتی: تورکیا بە درێژایی 140 کیلۆمەتر و بە قووڵایی 32 کیلۆمەتر داخڵی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بووەتەوە کە ئەمەش دەستدرێژی و داگیرکاریێکی ئاشکرایە.

ناوبراو درێژەی دا: بەبێ یارمەتیی ئەمەریکا و ڕووسیا، تورکیا نەیدەتوانی ئەم هێرشە بکات و بە تویتێکی ترەمپەوە هێرشەکەی تورکیا دەستی پێکرد.

ئەم شرۆڤەکارە سیاسیە ئاماژە بە ئامانجەکانی تورکیا لە باکووری سووریا دەدات و دەڵێت: دەبێت ڕاستیەکان ببینین، ئامانجی تورکیا ئەوە نەبوو کە هەڕەشەیێک لەسەر سنوورەکانی دوور بخاتەوە چۆن لە ماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا هیچ مەترسیێک لەسەر تورکیا نەبوو، بەڵکوو خواستی تورکیا داگیر کردنی خاکی باکووری سووریا بوو.

بێهزاد عەمۆ ئاشکرای دەکات بیانووی پاراستنی تورکیا لە هەڕەشەکان، مکانیزمی داگیرکاریی ئەردۆغان بوو ئەگینا لەو کاتەدا ئەمەریکییەکان هاوڕێ لەگەڵ سەربازانی تورکیا گەڕی هاوبەشیان لە قووڵایی 5 کیلۆمەتریی باکووری سووریا دەست پێکردبوو و هیچ هەڕەشەیێک لە ئارادا نەبوو، بۆیە باسکردن لە پاراستنی ئاسایش وڵات تەنها ستراتێژیێک بوو بە ئامانجی داگیر کاری.

ناوبراو جەختی کردەوە دەبێت لەمڕووەوە بزانین کە وتەکانی ئەردۆغان و بەرپرسانی تورکیا درۆیە؛ کە بۆ هێرش کردنە سەر کوردستانی سووریا کەڵکیان لە کەسانێک وەرگرت کە لە ڕێزی توندڕەوترین گرووپە تیرۆریستییەکاندابوون و لە ماوەی 9 ساڵدا هەموو جەنایەتێکیان ئەنجام داوە.

ناوبراو وەبیری هێنایەوە: قاعیدە و داعش و نوسرە نابێت بچنە ڕیزی هیچ هاوپەیمانێتیێکەوە، ئەوەش هاوپەیمانێتیی وڵاتێک کە کورسی لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە. دڕندەخۆیی هێزەکانی ژێر فەرمانی ئەردۆغان لە ئاستێکدا بوو کە دەستیان دایە کوشتنی خەڵکی سڤیل و سیاسەتوانەکانیش و لە ڕێگای نێونەتەوەیی حەلەب خانمی «ئەوین خەلەف» سەرۆکی حزبی ئایندەی سووریا-یان کوشت. لە ڕاستیدا ئێستا کەسانێک هاوپەیمانی حکوومەتی تورکیان کە ترسیان لە هیچ جەنایەتێک نییە و باشتر وایە هەموومان تەرکیز لەسەر ئەم بابەتە بکەین و بە ڕوونی ڕادەربڕین و لە ناوەندە نێونەتەوەییەکاندا سکاڵا تۆمار بکەین.

کارناسی سیاسیی سووریا وێڕای ئەوەی کە ڕایگەیاند کوردانی سووریا گەیشتوونەتە قۆناغێکی نوێی سیاسی زیادی کرد: پاش ئەم ڕووداوە پرسی کورد بەشێوەیێکی بەربڵاو باسی لێوەکرا و ئێمە بینیمان کە وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەداریی ئەمەریکا دژایەتیی خۆیان لەگەڵ ئەو هێرشەی تورکیا ڕاگەیاند و ترەمپ پێوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ جەنراڵ مەزڵووم کۆبانی ئەنجام دا.

بێهزاد عەمۆ وتیشی: ئەم پشتگیرییانە لە کاتێکدا بوو کە یەکێتیی ئەورووپا و نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ ناڕەزایەتیی خۆیان هەمبەر هێرشی تورکیا نیشان دا، هەرچەند کە کاریگەریی لەسەر دەستدرێژیی تورکیا نەبوو بەڵام ڕاستیی کوردی سووریا بۆ هەمووان سەلماند.

کارناسی سیاسی سووریا وێڕای جەخت لەسەر ئەم پرسە کە ئەمڕۆکە کوردستانی سووریا وەکوو دیفاکتۆ-یێک لە جیهاندا ناسراوە وتی: چیدی کەس ناتوانێت کوردەکان لەبەرچاو نەگرێت و ئەگەری ئەمەش هەیە لە دانووستانەکانی ژێنێڤ و نووسینی ڕەشنووسی دەستووری سووریا بەشدار ببن.

ناوبراو وتیشی ئێستا هێزە سیاسییە کوردییەکان هەنگاوی ئەرێنیان بەمەبەستی یەکگرتن هەڵگرتووە کە ئەمەش دەتوانێت بەستێن بۆ یەکڕیزیی ناوخۆیی لە کوردستانی سووریا خۆش بکات. ئەم پێوەندییە کوردی- کوردیە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە کوردەکان مۆڵەت نەدەن مافیان پشتگوێ بخرێت و دەوری خۆیان لە سیاسەتی سووریا ببینن.

بێهزاد عەمۆ ئاماژەی دا بە دوورنواڕی پێوەندیی کورد و حکوومەتی سووریا و وتی: پرسی سیاسی لە بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان قووڵتر بووە. دروستە کە ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندی بە ڕێککەوتنێک توانیان لە سنوورەکان جێگیر ببن، بەڵام ئەمەریکا دژی هەر چەشنە دەست گەیشتنێکی حکوومەتی سووریایە بە سەرچاوە ئابوورییەکانی کودستانی سووریا و تا ئەو کاتەی کە ئەمەریکا دەستوەردان لەم بابەتەدا بکات حکوومەتی ناوەندی دەستی بە هیچ ناگات.

ئەم کارناسیە سیاسییە زیاتر وتی: ڕێککەوتن لەنێوان حکوومەتی ناوەندی و کوردەکان نەکراوە. لە ڕاستیدا ئاستی خواستی هەردوو لایەنەکە لە یەکتر دوورە، حکوومەتی ناوەندیی سووریا پشت بە مادەی 170ی دەستووری هەمیشەی وڵات دەبەستێت کە باس لە ژمارەیێک ئیمتیازاتی فەرهەنگی دەکات، بەڵام بەرپرسانی کوردستانی سووریا باس لە مافی سیاسی و فەرهەنگی دەکەن کە ئەوەش بە مانای شێوازێکی دەسەڵاتدارێتیی سیاسییە و ئەم دوو تێڕوانینە جیاوازن.

ناوبراو وتیشی: حکوومەتی سووریا دەستوەستان دانەنیشتووە و بە یارمەتیی سەرۆک عەشیرەتەکان و لە ڕێگای کشانەوەی عەرەبەکان لە ڕیزی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەوڵ بۆ لاواز کردنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەدات و هاوکات باسی دانوستان دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97071

Your Comment

You are replying to: .
captcha