کوردپرێس:
لە درێژەی ڕووداو و نائەمنییەکانی عێراقدا، پاش هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی، قەیس خەزعەلی ئه‌مینداری گشتیی گرووپی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق"، قه‌یس خه‌زعه‌لی، له رێی تویته‌ره‌وه هەڕەشە لە ئەمریکییەکان دەکات و نووسیویەتی: "عێراقی به‌ڵێنی خۆی له یاد ناكات. (10) ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌منی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێده‌په‌ڕێت و هێشتا خوێنی رۆڵه‌كانمان به مووشه‌ک و فیشه‌كی ڕقی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕژێت".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "به‌ڵام ئه‌مجاره پێتان ده‌ڵێین، ئێمه هه‌ین، رێگه‌تان پێ ناده‌ین و ئێوه خۆتان ته‌یار ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش خۆمان ساز و ئاماده ده‌كه‌ین".
قه‌یس خزعه‌لی، سه‌رۆكی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق كه له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی حزبوڵڵا له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه له به‌غدا رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و شوێنه‌یه كه هه‌موو "پیلانه‌كانی له دژی عێراق" لێ داده‌ڕێژرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، ژماره‌یێک فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای ئه‌مه‌ریكا پێنج باره‌گای كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییان له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا بۆردومان كرد و بۆردومانكردنه‌كه بووه هۆی كوژرانی 25 هێزی حه‌شد و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.
Your Comment