ڕێژەی گەشت کردنی هاووڵاتییانی هەرێم بۆ تورکیا دابەزیوە و بە پێچەوانەوە بۆ ئێران زیادی کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش بایکۆت کردنی کاڵا و شتومەکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئێستا ڕێژەی سەردانی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ تورکیا 67% دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

کوردپرێس: ساڵی رابردوو لەم کاتانەدا، واتا بەر لەهاتنی سەری ساڵی زاینی، نرخی تکتی فڕۆکەی هەولێر- ئەستەنبوڵ گەیشتبووە 1000 دۆلار، بەڵام ئەمساڵ نرخی تکتی فڕۆکە ۱٤٠ بۆ ۱٤٥ دۆلارە و بە رێژەی 86% دابەزیووە".

کرمانج رەسووڵ خاوەنی کۆمپانیای کینگ سکای، بۆ دواڕۆژ دەڵێت: "ئەم سەری ساڵی ۲٠۲٠ە، رێژەی گەشت کردن بۆ تورکیا بەراورد بە ساڵی رابوردوو 67% كەمیكردووە و نرخەکانیش بە رێژەی 86% دابەزیووە. بەڵام جیاوازیی هەیە لە نێوان شارەکان، بۆ نموونە لە سلێمانی بۆ تورکیا 80% و لە هەولێر بۆ تورکیا 73%یە.

ساڵی رابوردوو بەهۆی لۆدی زۆر لەسەر گەشتکردن بۆ تورکیا و ئەستنەبوڵ، تکتی فڕۆکەمان لە ۲٥و ۲٦و ۲۷و ۲۸و ۲۹و ۳٠/12ی ۲٠۱۸ بەبڕی هەزار دۆلار دەفرۆشت، بەڵام ئەمساڵ بەرزترین نرخ تا ئەمڕۆ۱٤٥دۆلارە و هەندێک شوێن ۱٤۳ و ۱٤٠ دۆلارە چوونکە خەڵک گەشت ناکات".

کرمانج رەسووڵ لەبارەی گەشتی ئەمساڵی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ وڵاتانی ئێران و تورکیا، دەڵێت: "ئەمساڵ بەپێچەوانەی ساڵی رابردوو، ئاستی گەشت کردن بۆ تورکیا بەڕێژەی 67% كەمیكردووە بەهۆی بایکۆتی خەڵک و رقیان بەرامبەر تورکیا و هەروەها مامەڵەی بەرپرسان و پۆلیسی تورکیا لە فڕۆکەخانە و سنوورەکان بەرامبەر بە هاووڵاتیانی هەرێم.

هەروەها بە پێچەوانەوە گەشت کردن بۆ ئێران بۆ نزیکەی دووهێندە زیادیکردووە، ئەوەیش بەهۆی دوو هۆکارە: یەکەمیان هەڵگرتنی ڤیزا و دووەمیش هەرزانی و کەمیی بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دیناری عێراقی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97064

Your Comment

You are replying to: .
captcha