مەزڵووم کۆبانی لەگەڵ نووسەرانی کورد کۆ بوویەوە

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە مەبەستی یەکڕیزیی کوردانی سووریا لەگەڵ نووسەرانی کوردی سووریا کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەنراڵ مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەم دیدارەدا لەگەڵ لوقمان یووسف، شەمیس عەنتەر، نائیف جیبرۆ و عەبدولسەمەد مەحموود لە نووسەرانی ناوداری کورد و سەراج کەلەش چالاکوانی مەدەنی و محەمەد حەسەن ڕۆژنامەوانی کورد کۆبوونەوە و گفتوگۆی ئەنجام دا.

لەو دیدارەدا لیژنەی نووسەرانی کورد سوپاسی جەنراڵ مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیان کرد بە بۆنەی هەوڵەکانی بۆ ئاشتی و یەکڕیزیی کوردانی سووریا.

لای خۆیەوە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات سوپاسی شاندەکەی کرد بە بۆنەی قبووڵ کردنی بانگهێشتەکە و هەندێک زانیاریی لەسەر هەوڵەکانیان بەمەبەستی یەکگرتنی کورد خستە ڕوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97062

Your Comment

You are replying to: .
captcha