ئەنەکەسە داوا لە پەیەدە دەکات مۆڵەت بدات پێشمەرگەی ڕۆژ داخڵی کوردستانی سووریا ببنەوە

بەشی سووریا- نوێنەری ئەنەکەسە لە دەستەی باڵای دانوستاندنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئاماژەی دا بە پڕۆسەی دانوستانەکانی ئەنجومەنەکەیان لەگەڵ حزبی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا و ڕایگەیاند: هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ دەبێت داخڵی خاکی کوردستانی سووریا ببنەوە.

کوردپرێس: ئیبراهیم برۆ، نوێنەری ئەنەکەسە لە دەستەی باڵای دانوستاندنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، لەبارەی هەوڵەکان بۆ دروستکردنی یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان و نزیککردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و ئەنەکەسە بە تۆڕی میدیایی رووداوی وتووە: "ئەنجومەنی کورد لە سووریا تاوەکوو ئێستا رۆژێکیش لە نێوخۆی وڵات نەچووەتە دەرەوە، ژمارەیێک لە سەرکردەکانی ئەنجوومەن لە نێوخۆن، سەرەڕای ئاستەنگ و گرتن و کوشتنی سەرکردەکانی ئەنجومەن لەسەر دەستی پەیەدە و دەستگیر کردنیان، سەرەڕای ئەوەش هەر وڵاتیان جێنەهێشت، ئەگەر ژمارەیێکیشیان هەبێت لە دەرەوە کاربکەن، یان لەژێر هەڕەشەی کوشتندان، یان کارێکیان لە دەرەوە هەیە".

نوێنەری ئەنەکەسە لە دەستەی باڵای دانوستاندنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەشڵێ "بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەستیان بەسەر دوو نووسینگە و رادیۆی ئێمەدا گرتووە، ئێستاش دەیانەوێت بە نووسراوێک پێمان بڵێن کاری خۆتان بکەن".

ئیبراهیم برۆ ئاماژە بەوەش دەکات "تاوەکوو ئێستا 10 لە سەرکردەکانی ئەنەکەسە بێسەروشوێنن و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە دەستگیرکراون، ماوەی هەشت مانگ دەبێت ئێمە لیستێکی 10 کەسیمان لەڕێگەی کۆشکی ئەلیزێ داوەتە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەسەر چارەنووسی ئەو سەرکردانە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەبووە، پێویستە چارەنووسی ئەو کەسانە دیاری بکرێن ئەگەر لە ژیاندا ماون یان نا".

ناویراو جەخت دەکاتەوە هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ دەبێت داخڵی خاکی کوردستانی سووریا ببنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97061

Your Comment

You are replying to: .
captcha