بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌مه به‌رواری 30ی کانوونی یه‌که‌می 2019ی زایینی مه‌هدی شووشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی به ئاماده‌بوون له کلیسای مایوسفی سلێمانی و دیدار له‌گه‌ڵ ستێفان ربان ئوسقوفی کەرکووک و ئه‌یمه‌ن عزیز ئوسقوفی سلێمانی، پێرۆزبایی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (ع) و ساڵی نوێی زایینی له ته‌واوی مه‌سیحیه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد.
له‌م دیداره‌دا سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی له بارودۆخی که‌مایه‌تیه دینیه‌کان له نێویاندا مه‌سیحیه‌کان له کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و چه‌ند ڕوونکردنه‌وه‌یێکی ده‌رباره‌ی مافه دینی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌کان له ده‌ستووری وڵات و به‌شداری چالاکانه‌ی ئه‌وان له بواره جیاوازه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌ک به‌رگری پیرۆز و زه‌مینه ڕۆشنبیری، هونه‌ری، وه‌رزشی و...هتد بۆ ئاماده‌بووان دا.
له به‌رامبه‌ردا ئوسقوفه‌کانی سلێمانی و کەرکووک باسیان له بارودۆخی مه‌سیحیه‌کان له عێراقدا کرد و دڵخۆشی خۆیان به ژیانی ئاشتیانه‌ی مه‌سیحیه‌کانی ئێران له‌پاڵ په‌یره‌وه یه‌کتاپه‌ره‌ستیه دینیه‌کانی دیکه ده‌ربڕی و هیوایان خواست ساڵی 2020ی زایینی خه‌ڵکی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ساڵێکی پڕ له ئاشتی و ئارامی به‌رنه‌سه‌ر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment