بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆبووه‌وه و تیایدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد و رایگه‌یاند هێرشه‌كه بەبێ مۆڵه‌تی حكوومه‌تی عێراق بووه و ئه‌و هێزانه‌ی كردووه‌ته ئامانج، كه رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌قامگیری و سه‌روره‌یی عێراقی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ره‌تیشی ده‌كاته‌وه، عێراق ببێته گۆڕه‌پانێک بۆ شه‌ڕ و ململانێی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها دووپاتیی كردووه‌ته، كه ئه‌م هێرشه دۆخه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و ده‌بێته هۆكارێک بۆ پێداچوونه‌وه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment