کوردپرێس، له‌وباره‌یه‌وه دیمتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی فه‌رمی كرملین رایگه‌یاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رووسیای له هێرشی سه‌ر كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا له عێراق و سووریا ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی كرملین ده‌ڵێت: "مۆسكۆ به ئیجابی ده‌ڕوانێته هه‌ر رێوشوێنێک ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بێت، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر رێوشوێنێک به نێگه‌تیڤ ده‌بینێت كه ببێته هۆی تێكدانی سه‌قامگیریی".
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 29/12/2019 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 5 بنكه‌ی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵلای عێراقی له‌ناو عێراق و سووریا كرده ئامانج. 3 بنكه‌یان له ناو خاكی عێراقدا بوون له پاریزگای ئه‌نبار، دوو بنكه‌ی دیكه‌شیان له‌ناو سووریادان.
به‌گوێره‌ی دوایین ئامار كه حزبوڵڵای عێراق خۆی رایگه‌یاندووه، 25 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكان كوژران و زیاتر له 50 چه‌كداری دیكه‌ش بریندار بوون.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment