وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هێرشەکەی سەر بنکە سەربازییەکەی حەشدیی لە ئەستۆ گرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌ بۆردومانكردنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا ڕاگه‌یاند.

کوردپرێس:

شەوی یەکشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2019 وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند پێنج باره‌گای حزبوڵڵای عێراق له‌ عێراق و سووریا بۆردومان كراون.

بەیاننامەکەی پێنتاگۆن ڕوونیشی كرده‌وه‌، ئه‌و بۆردومانه‌ وه‌ڵامێكه‌ بۆ ئه‌و بۆردومانه‌ی کە هێزەکانی حزبوڵڵای عێراق كردیانه‌ سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش.

ئەو بنکە سەربازییەی فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆردومانیان کردووە باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبی بوو له‌ "قائیم"، كه‌ باره‌گای سه‌ره‌كیی "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق" بووه‌.

پاش بەیاننامەکەی پێنتاگۆن، له‌ به‌یاننامه‌یێكدا، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقیش بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ كاتژمێر (07:00)ـی ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2019 باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی "غابة سلوم" و "الحرش"ـی سنووری عێراق – سووریا رووبه‌ڕووی سێ بۆردومانی ئاسمانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه‌.

News Code 97042

Your Comment

You are replying to: .
captcha