کوردپرێس: سەرچاوەیێكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار بە سۆمەریە نیوز-ی ڕاگەیاندووە سوپای ئەمریكا چەندین ڕێوشوێنی خۆپارێزی و ئامادەباشی گەورەی دەستپێكردووە لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە شارۆچكەی بەغدادی سەر بە شارۆچكەی هیت لە ڕۆژئاوای پارێزگاكە، كە لە پێشتردا هاوشێوەی نەبووە، ئەوەش بەهۆی ئەو هێرشە مووشەكییەی كرایە سەر بنكەی سەبازیی K1 لە پارێزگای كەركووک.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە، فڕۆكە بەردەوام بەسەر ناوچەكە و بنكە سەربازییەكەدا دەسووڕێنەوە و سوپای ئەمریكا گەڕان و پشكنینێكی ئاسمانی دەستپێكردووە بە مەبەستی دیاری كردن و ڕووبەڕووبووونەوەی هەر ئەگەرێكی هێرش بۆ سەر سەربازەكانیان.
ئێوارەی هەینی بنكەی سەربازیی K1 لە پارێزگای كەركووک هێرشی مووشەكیی كرایە سەر و بەهۆیەوە خانەنشینێكی مەدەنی ئەمریكی كوژرا و سەربازێكیش بریندار بوو، بەرپرسانی ئەمریكاش دەڵێن: بنكە سەربازیەكە 14 مووشەكی ئاڕاستەكراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment