په‌یامى نێچیرڤان بارزانى بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزباییی چوارەم كۆنگرەی یەكێتیی كردووە و رایگەیاندووە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق خاوەن ئامادەیی و پێگەیێكی كاریگەرە.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی 27ی کانوونی یەکەمی 2019، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی چواری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزباییی لە یەکێتی کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

به‌ بۆنه‌ى كۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ یه‌ك به‌ یه‌كى ئه‌ندامانى ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى گشتیى یه‌كێتى و ته‌واوى كادیران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق خاوه‌ن ئاماده‌یى و پێگه‌یه‌كى كاریگه‌ره‌، به‌ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌ى ده‌توانێ ڕۆڵێكى باشتر بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ عێراق و خزمه‌تكردنى زیاترى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانى و دروستكردنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كاندا بگێڕێت.

هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ یادى جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ینه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

27/12/2019

News Code 97012

Your Comment

You are replying to: .
captcha