بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عه‌بدوڵا له توویتێکدا نووسیویه‌تی: "ئەو یاسا نوێیەی هەڵبژاردن زیاتر لە بەرژەوەندی حزبە گەورەکانی عێراقە ئەوانەی چەک و پارە-یان هەیە".
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "ئەو یاسایە خەڵکی سەربەخۆ ناگەیەنێتە پەرلەمان وەک چەند بەرێزێک باسی دەکەن، خۆزگە وابوایە، دوای هەڵبژاردنەکان بۆ هەموو لایێک دەردەکەوێت کە ئایا خەڵکانی سەربەخۆ سوودیان لێ بینی یا حزبەکان!".
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق، ڕۆژ سێشه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق کۆ بووه‌وه و سه‌رجه‌م مادده‌کانی یاساکه په‌سه‌ند کرا.
په‌رله‌مانتارانی کورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نیگه‌رانن له یاساکه و دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانیان بایکۆت کرد، به‌و پاساوه‌ی یاساکه زیان به کورد ده‌گه‌یه‌نێت و کورسیی کورده‌کان له په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق که‌م ده‌کاته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment