ئەگەری هەیە ڕووسیا دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی ژێر کونترۆڵی ئەمەریکا لە سووریا بگرێت

بەشی جیهان- گۆڤاری ئۆیل پرایس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە ڕووسیا بە هاوکاریی حکوومەتی دیمەشق بەدوای پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتییەکانی سووریادایە و مومکینە لە داهاتوودا کیڵگەکانی ژێر کونترۆڵی هێزە ئەمەریکییەکانیش بگرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئۆیل پرایس باسی ململانێی ئەمەریکا و ڕووسیا دەکات لەسەر کونترۆڵ کردنی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا.

پاش ئەوەی کە ئەمەریکا پشتی کوردەکانی هەمبەر هێرشی بەربڵاوی تورکیا چۆڵ کرد، هەوڵی دایەوە بە یارمەتیی کورد کێڵگە نەوتییەکان کونترۆڵ بکات و بەم شێوەیەش ئەو خەیانەتەی لە کوردی کرد قەرەبووی بکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا تەنها بابەتێک کە جەختی لەسەر دەکات پرسی کونترۆڵی نەوتی سووریایە. لە ئێستادا هێزەکانی ئەمەریکا و کوردەکان کونترۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا-یان بەدەستۆیە، بەڵام گۆڤاری ئۆیل پرایس لە شیکاریێکدا دەنووسێت مومکینە ئەمەریکا لە کێڵگە نەوتییەکانیشدا نەمێنێتەوە و ئەو ناوچانەش چۆڵ بکات.

ئەم گۆڤارە ئەماژە بە دوو ڕێککەوتننامەی ئەمدواییەی نێوان ڕووسیا و حکوومەتی دیمەشق دەکات و دەنووسێت: ڕووسیا هەوڵ دەدات بە واژۆ کردنی چەند گرێبەستی نوێ لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆشایی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ڕووسیا پڕ بکاتەوە.

سەرچاوە نەوتییەکان بە ئۆیل پرایس-یان وتووە مومکینە ڕووسیا بە یارمەتیی هاوپەیمانەکانی لە سووریا کوردەکانیش بۆ ئەم پڕۆژیە ڕابکێشێت و ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا کە ترەمپ هەوڵی بۆ دەدات ڕووبدات و بەم چەشنە ڕووسیا شوێنی ئەمەریکا لە سووریا بگرێت.

کۆدی هەواڵمێر: 60113

News Code 96992

Your Comment

You are replying to: .
captcha