بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئۆیل پرایس باسی ململانێی ئەمەریکا و ڕووسیا دەکات لەسەر کونترۆڵ کردنی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا.
پاش ئەوەی کە ئەمەریکا پشتی کوردەکانی هەمبەر هێرشی بەربڵاوی تورکیا چۆڵ کرد، هەوڵی دایەوە بە یارمەتیی کورد کێڵگە نەوتییەکان کونترۆڵ بکات و بەم شێوەیەش ئەو خەیانەتەی لە کوردی کرد قەرەبووی بکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا تەنها بابەتێک کە جەختی لەسەر دەکات پرسی کونترۆڵی نەوتی سووریایە. لە ئێستادا هێزەکانی ئەمەریکا و کوردەکان کونترۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا-یان بەدەستۆیە، بەڵام گۆڤاری ئۆیل پرایس لە شیکاریێکدا دەنووسێت مومکینە ئەمەریکا لە کێڵگە نەوتییەکانیشدا نەمێنێتەوە و ئەو ناوچانەش چۆڵ بکات.
ئەم گۆڤارە ئەماژە بە دوو ڕێککەوتننامەی ئەمدواییەی نێوان ڕووسیا و حکوومەتی دیمەشق دەکات و دەنووسێت: ڕووسیا هەوڵ دەدات بە واژۆ کردنی چەند گرێبەستی نوێ لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆشایی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ڕووسیا پڕ بکاتەوە.
سەرچاوە نەوتییەکان بە ئۆیل پرایس-یان وتووە مومکینە ڕووسیا بە یارمەتیی هاوپەیمانەکانی لە سووریا کوردەکانیش بۆ ئەم پڕۆژیە ڕابکێشێت و ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا کە ترەمپ هەوڵی بۆ دەدات ڕووبدات و بەم چەشنە ڕووسیا شوێنی ئەمەریکا لە سووریا بگرێت.
کۆدی هەواڵمێر: 60113
Your Comment